مامەڵەی خانەنشینی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت
- بزنس
- 6 تشرینی یەکەم

دیمەنی پێشمەرگەیەک لەژێر ئاڵای کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ مامەڵەیەکی خانەنشینی لە ئەنجوومەنی وەزیران نەماوە، مامەڵەی خانەنشینی ئەفسەر و پلەدارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە، دواتر دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی و سەرجەم مووچەکانیان بەیەکەوە خەرج دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 744 ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە تەمەنی یاسایی وەزیفیان تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێویستیان بە فەرمانی هەرێمی هەیە، مامەڵەکانیان دواکەوت و مووچەی حەوت مانگیان وەرنەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح. سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "کەیسی خانەنشینکردنی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە لە ئەنجوومەنی وەزیران تەواوبووە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە، دوای ئەوەی لەوێ تەواو دەبێت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی مامەڵەکانیان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت، ئینجا بۆ وەزارەتی دارایی دەنێردرێت، بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببەسرێت، ئەو ئەفسەر و پلەدارانە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 خانەنشین دەکرێن، کەمترین مووچە 500 هەزار دینار دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: لە 2025-01-01ـەوە هەر پێشمەرگەیەک خانەنشین بووبێت و ئەوانەشی لە داهاتوو خانەنشین دەبن، دۆسیەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ـی ساڵی 2007 ڕەوانە دەکرێن، بەڵام ئیمتیازەکانی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014 هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






