
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی خەرجکردنی مووچەیە تاوەکو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ خەرج دەکرێن.
وێنە گەورەکە: دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان، حکومەتی هەرێم وەک پابەندییەک مانگانە بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا دەکات، ئێستا داهاتی نانەوتی ئامادەیە و کوردستان چاوەڕێی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی هەشتە، بەمەش ڕاستەوخۆ پارەکە دەداتە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ کێشە نابێت، بەهەمان ڕێکاری مانگی حەوت دەبێت و مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت. ئەو ڕێککەوتنەشی بۆ داهاتی نانەوتی کراوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گرفتەکەی چارەسەر کردووە و سۆمۆ نەوتی کوردستان دەفرۆشێت، بۆیە حکومەتی فیدراڵ مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەنێرێت و بابەتی مووچە کێشەی تێدا نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






