ئاڤا نیوز
بەهۆی فرۆشتنی یەک کیلۆ قاوەی گرانبەهاوە و ڕیکلام بۆ کردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، قاوەخانەیەک لە دهۆک دادەخرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو قاوەخانەیەکی دهۆک کیلۆیەک قاوەی تایبەتی بە کەسێکی دەوڵەمەند فرۆشتووە بە سێ هەزار و 600 دۆلاری ئەمریکی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ڕیکلامی بۆ ئەو قاوە گرانە کردووە.
زانیاریی زیاتر: قاوەکەی جۆرێکی تایبەتە و لە پەناما بەرهەمهێنراوە، لیژنەکانی چاودێری بازاڕیش بەهۆی ڕیکلامکردن بۆ ئەو قاوە گرانە دووکانەکەیان داخستووە.
لێدوانی فەرمی: شوکری شەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتیی چاودێری بازرگانی دهۆک بە ئاڤای راگەیاندووە؛ خاوەنی قاوەخانەکە گەنجێکە، لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ کردووە ویستوویەتی لە ڕیکلامەکەیدا فێڵ بکات، بۆیە لەلایەن لیژنەکانەوە دەستمان بەسەر قاوەکەدا گرتووە و دووکانەکەشمان داخستووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد دهۆکی، خاوەنی قاوەخانەکەیە و لەبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: قاوەکە تایبەتە و لەسەر داواکارییەکی تایبەتیش هێناومە، کەسێکی دەوڵەمەند داوای لێکردووم و بۆم هێناوە، لەڕێگای ئۆنلاین لە وڵاتی پەنەما کڕیومە، خۆم سێ هەزار و 400 دۆلارم پێداوە و بە سێ هەزار و 600 دۆلار فرۆشتوومە، بە کەسی دیکەشم نەفرۆشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قاوەکە ناوی گیشایە، لە بەری درەختی گیشا دروست دەکرێت و بنەچەکەی لە دارستانی گۆڕی گیشا لە ئەسیوپیایە، ئێستا لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەفریقی و ئاسیا و ئەمریکاش بەرهەمدەهێنرێت، بە تامە جیاوازەکەی و گرانی نرخەکەی دەناسرێتەوە.
- بە هۆی ئەوەی جۆرێکی دەگمەنە و لە ژینگەیەکی تایبەتیشدا پێدەگات و لە هەموو شوێنێکدا ناڕوێت، بۆیە لە جیهاندا بڕەکەی کەمە و خواستیشی زۆر لەسەرە بۆیە نرخیشی گرانە.
- نرخی ئەم جۆرە قاوەیە بەپێی شوێن و کوالێتییەکەی و شێوازی گەورەکردنی دارەکەی دەگۆرێت، نرخی جۆرە باشەکانی هەر کیلۆیەکی لە هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات.
- ئەم قاوەیە لە وڵاتی پەنەما هەمیشە نرخی پێوانەیی دەشکێنێت، ساڵانە چالاکییەکی تایبەتیان هەیە و لە مەزاد نرخی قاوەکان دیاری دەکرێت، ئەمساڵ لەو چالاکییەدا کیلۆیەک لە جۆرە تایبەت و دەگمەنەکەی ئەو قاوەیە بە زیاتر لە 30 هەزار دۆلار فرۆشراوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





