
بیتکۆین ئاستی پێوانەیی نوێی شکاند
ئاڤا نیوز
ئەمشەو بیتکۆین ئاستی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد و بەهای هەر بیتکۆینێک گەیشتە زیاتر لە 125 هەزار دۆلار، بەرزبوونەوەی بەهاکەیشی بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە.
چیرۆکیی سەرەکی: ئەمشەو بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین ئاستی پێوانەیی نوێی شکاند و بەهای هەر بیتکۆینێک بۆ زیاتر لە 125 هەزار دۆلار بەرزبووەوە. بەهای کۆی بازاڕی بیتکۆینیش ئێستا بۆ دوو تریلیۆن و 630 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوە بۆ بەرزبوونەوەی پشکەکان و خواست بۆ وەبەرهێنانە لەو سندووقانەی بە بیتکۆین پاڵپشتی دەکرێن.
هۆکارێکی دیکەش درێژەکێشانی داخرانی حکومەتی ئەمریکایە، کە وەبەرهێنەران ڕوو لە پەناگە ئارامەکان دەکەن لە نێویشیاندا دراوی بیتکۆین.
لێدوانی فەرمی: جیف کیندریک، سەرۆکی بەشی توێژینەوە لە قەواڵە دیجیتاڵییەکان لە بانکی ستاندەرد چارتەر دەڵێت: داخرانی حکومەتی ئەمریکا ئەمجارە جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو بە تایبەت 2018 و 2019، چونکە ئەندامانی کۆنگرێس دوورن لە ڕێککەوتن، ئەوەش وای کردووە نرخی پەناگە ئارامەکان لە دیارترینیشیان زێڕ و بیتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە.
ئەمەش بزانە: بەهای دراوی بیتکۆین بە درێژایی ئەمساڵ لە ئاراستەی بەرزبوونەوە بوو، هۆکاری سەرەکیش تێپەڕاندنی یاسایەکی تایبەت بوو بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە ئەمریکا، ئەمەش ڕاستەوخۆ پاڵپشتی بۆ دراوە ئەلیکترۆنییەکان دروست کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





