
د. هێمن زەمان، پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار پزیشکێکی کورد لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دەبێتە ئاندامی لیژنەی زانستی و قسەکەری کۆنفرانسی AMWCـی مۆناکۆ لە دوبەی.
چیرۆکی سەرەکی: کۆنفرانسی AMWCـی مۆناکۆ ساڵانە بەڕێوە دەچێت و تیایدا چەندین بابەت و توێژینەوەی پزیشکیی تایبەت بە جوانکاری و دژەپیربوون لەلایەن بەشداربووانی کۆنفرانسەکەوە پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆی زانستیی لەبارەوە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن زەمان، پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست، کە یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکەیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، وەک تاکە پزیشکی کورد و ئەندامی لیژنەی زانستی بۆ هەڵسەنگاندن و تاوتوێی توێژینەوە زانستییەکان و قسەکەری کۆنفرانسەکە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بەشداریی کردووە، هاوکات ئەو پزیشکانەی لە کۆنفرانسەکەدا وانە، وۆرک شۆپ و توێژینەوەکانیان پێشکەش دەکەن، لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە هاتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. هێمن گوتیشی پێشتر پزیشکانی کورد بەشداریی ئەو کۆنفرانسەیان کردووە، بەڵام وەکو ئامادەبوو و گوێگر نەک ئەندامی لیژنەی زانستیی کۆنفرانس.
زانیاریی زیاتر: کۆنفرانسەکە سێ ڕۆژی خایاند و ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی هێنا، لە میانی کۆنفراسەکەدا پێشانگەیەکی تایبەت بە چارەسەر و ئامێرە پزیشکییە تایبەتەکانی جوانکاریش کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






