
بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی.وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 8 ئامادەیە و هەر کاتێک بڕیاریان بەدەست بگات خەرجی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سێ وەزیری کورد ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دا.
وەزیرانی کورد لە کۆبوونەوەکەدا داوای خەرجکردنی دوو مووچەیان پێکەوە کردبوو، بەڵام سوودانی گوتبووی ناتوانن دوو مووچە بەیەکەوە بنێردن و کێشەی نەبوونی پارە و کورتهێنانیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی وادەی ناردنی پارە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: پێشبینی دەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی هەفتە پارە بنێردرێت. باسی ئەوەشی کرد حکومەتی عێراق کێشەی پارەی نەختینەی هەیە و ئێستا پارەی لەبەردەست نییە، بۆیە ناردنی پارە دوادەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤای گوت: " پارە هەیە و کێشەمان نییە، هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنمان بەدەست گەیشت بە نیو کاتژمێر پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێرین، تەنیا دوو کاتژمێریش کات پێویستە تاوەکو بانکەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دێن پارە بە کاش وەربگرن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





