
هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی مەشق و ڕاهێنان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە کوردستان دەڵێت، دۆسیەی نزیکەی شەش هەزار پێشمەرگە و پلەدار و ئەفسەر کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین کراون، بۆ بەغدا دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، تا ئێستا 27 هەزار و 500 خانەنشینی پێشمەرگەیان خستووەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لەو ژمارەیە 13 هەزار و 500 خانەنشینیان سەر بە یەکەکانی حەفتا و هەشتان پێش ساڵی 2025 خانەنشین کراون، هەروەها نۆ هەزار و 500 خانەنشین سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و لە ساڵانی 2010 بۆ 2025 خانەنشین کراون.
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی شەش هەزار پێشمەرگە و پلەدار و ئەفسەر خانەنشین کراون، ئێستا ناوەكانیان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستانە بۆ ئەوەی فەرمانی پێ دەربکرێت، لەم ڕۆژانە کارەکانی تەواو دەکرێن و دواتر ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت.
لەلایەکی دیکە؛ بە وتەی حاجی مەلا ئەمین، ڕۆژانە ئەو کەسانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە کارەکانیان ڕای دەكرێت و فەرمانی وەزاریان بۆ دەردەكرێ و بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێن، بۆ ئەوەی تەرخانی داراییان بۆ بكرێت پاشان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان و دواتریش ڕەوانەی بەغدا دەكرێن بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






