
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان، دوای دوو ساڵ کشانەوەی لە کەرتی نەوتی عێراق، ئێستا تاوتوێی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکە و دەستکردن بە پرۆسەی گەڕان و وەبەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی "مجنون"ـی باشووری عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: دوو ساڵ لەمەوبەر کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل کۆتایی بە کارەکانی لە کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنە لە پارێزگای بەسرە هێنا و و کۆمپانیای پێترۆچاینای چینی شوێنەکەی گرتەوە، بەڵام ئەمجارە کۆمپانیاکە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی مجنون دەگەڕێتەوە کە بەدووری 60 کیلۆمەتر کەوتووەتە دووری شاری بەسرە و یەدەگی نەوتی ئەم کێڵگەیە بە 38 مليار بەرمیل دەخەمڵێنرێت، بەوەش بووەتە یەکێک لە دەوڵەمەنترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە گفتوگۆدایە و چاویان لە دەرفەتێکی باشە بۆ وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا.
ئاژانسی بلومبێرگیش لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ئیکسۆن مۆبیل پلانی داناوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای سۆمۆ واژۆ بکات، پڕۆژەکانیش دروستکردنی ژێرخان بۆ هەناردە و پڕۆژەی دیکەی بەبازاڕکردنی نەوت لە باشووری عێراق لە خۆدەگرێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل تاکە کۆمپانیای گەورەی جیهانی نییە کە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غازدا دەگەڕێتەوە عێراق، لە ماوەی ڕابردووشدا کۆمپانیاکانی شیڤرۆنی ئەمریکی، تۆتاڵ ئینێرجی فەڕەنسی و بی پی بەریتانی بۆ وەبەرهێنان بۆ عێراق گەڕاونەتەوە و ئێستا بەگوێرەی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






