دیمەنی دراوی عێراق. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ مووچەی مانگی هەشتدا، مووچە بۆ 400 خانەنشینی نوێ بەستراوە و هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، هاوکات 850 خانەنشینی دیکە کە مابوونەوە، ناویان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی نۆ بۆ بەغدا نێردراوە. بڕیارە ئەوانیش لەگەڵ مووچەی مانگی نۆدا، مووچەیان بۆ ببەسترێت و نۆ مووچە بەیەکەوە وەربگرن، بەمەش هیچ خانەنشینێکی نوێ نامێنێت کە مووچەی بۆ نەبەسترابێت.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 27 هەزار فەرمانبەر خانەنشێن بوون، نزیکەی 17 هەزار لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ، 10 هەزاریشیان لە سنووری سلێمانی، سەرجەمیان 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، خانەنشینانی سنووری سلێمانی سەرجەمیان لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان وەرگرتووە، خانەنشینانی هەولێر و دهۆکیش ئەمڕۆ دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی شەش مووچە بنەڕەتییەکە کرا، ئەوانەی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، زیاتر لە 20 هەزار خانەنشین دەگرێتەوە و ئیکرامییەکە لە 8 خەزێنە دابین دەکرێت و لەوێوە پارە بۆ بانکەکان دەنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی کوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ 57 ملیار و 287 ملیۆن دیناری بۆ ئیکرامییەی خانەنشینان تەرخان کردووە، هەر شەش مووچەکە بەیەکەوە وەردەگرن. پرۆسەکە قۆناغ بە قۆناغە، ئەمڕۆ بەشێکیان وەریان گرتووە و ئەوانی تریش لە ڕۆژانی داهاتوودا وەری دەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش