
هەردوو لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەگەل دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەوەی عێراق لە سەرجەمی ئەو قەرزە ناوخۆیی و دەرەكیانەی لە ماوەی هەشت ساڵدا وەریگرتوون، پشكی هەرێمی كوردستان لێ نەداوە، كەچی لە دانەوەی قەرزەكە، هەرێمی كوردستانی پابەند كردووە كە بەشداری بكات.
چیرۆکی سەرەکی: عێراق لە ساڵانی 2015 تاوەكو 2023، بڕی 126 تریلیۆن دیناری قەرز كردووە، سەرجەمی قەرزەكانیش بڕی 54 تریلیۆن دیناری وەكو ڕسوماتی بانكی و كرێی حەوالە و درەنگكەوتنی دانەوەی قەرزەكان هاتووەتە سەر بڕی قەرزەكە، لەو قەرزە زۆرەی عێراق وەریگرتووە، تەنیا بڕی 270 ملیار دیناری بە هەرێمی كوردستان داوە، واتە تەنیا بڕی 0.1%،
ئەوەش لەكاتێكدا حكومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور پابەند كراوە سەرجەم خەڵكی عێراق، بە دادپەروەری لە قەرزەكان سوودمەند بكرێن و بەپێی یاسای بودجە ژمارە (5)ـی ساڵی 2020، هەرێمی كوردستانیش لە ڕێژەی 15%ـی قەرزەكان سوودمەند بێت.
لێدوانی فەرمی: د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەمانگی و بەدواداچوون بە ئاڤای ڕاگەیاند، عێراق لە ساڵانی 2015 تاوەكو 2023، قەرزی نێودەوڵەتی بەبەهای 126 تریلیۆن دینار كردووە و ئەو قەرزەی بە ناوی سەرمایەداركردنی پڕۆژەكان وەرگرتووە، بە ڕسومات و كرێی حەوالە و سووی درەنگكەوتن بڕەكە دەگاتە 180 تریلیۆن دینار، بە قەرزەکانی دیکەوە، 226 تریلیۆن دینار حجزی لەسەر بووە. ئەوەی جێی سەرسووڕمانە؛ لەماوەی 10 ساڵدا 79 ملیار دینار بە سوودی قەرزەوە دراوەتەوە و لەدانەوەی ئەو قەرزەش پشکی هەرێمی کوردستانی هەژمارکردووە، بەبێ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەفیعلی لەو قەرزانە سوودمەند بووبێت.
قووڵتر: وردەكاری قەرزە دەرەكی و ناوخۆییەكانی عێراق لە هەشت ساڵدا بەمشێوەیە:
٠ 54 تریلیۆن و 302 ملیار دینار، ئەو بڕە پارەیە كە حكومەتی فیدراڵ لە بانكی ناوەندی قەرز كردووە.
٠ 126 تریلیۆن و 111 ملیار دینار، بڕی ئەو قەرزە دەرەكی و ناوخۆییانەن كە لە ساڵانی 2015 تاوەكو 2023 بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان وەرگیراون.
٠ كورتهێنانی بودجە لە ماوەی ساڵانی 2015 تاوەكو 2023، بڕی 226 تریلیۆن و 711 ملیار دینار بووە.
٠ لە هەموو ئەو قەرز و كورتهێنانە، لە كابینەكەی سوودانی، بڕی 79 تریلیۆن و 301 ملیار دینار دراونەتەوە.
گرفتەكە چییە: بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2020 جێگیر كرا، دەبووایە 15%ـی ڕێژەی ئەو قەرزانەی كە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان وەردەگیرێن، بۆ هەرێمی كوردستان بێت، كەچی تەنیا ڕێژەی 0.1% قەرز بە هەرێمی كوردستان دراوە (ئەویش پێدانی 270 ملیار دینار بوو)
بۆ پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ، دەبووایە بڕی 46 ملیۆن دۆلار واتە (60 ملیار دیناری عێراقی) بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرابووایە، كەچی یەك دینار لەو بڕە پارە بۆ هەرێمی كوردستان نەهاتووە، بەجێگەی ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ئاو و ئاوەڕۆ، لەسەر داهاتی ناوخۆیی، گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای جایكای ژاپۆنی كردووە.
بۆ پڕۆژەکانی کارەبا، دەبووایە بڕی 92 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت، كەچی لەو بابەتەش دینارێك بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە نەكراوە و هەموو ئەو پڕۆژانەی بۆ باشتركردنی كارەبا كراون، لەسەر داهاتی ناوخۆ و وەزارەتەكە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






