
دیمەنی داخستنی یەکێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە لە حەلەب. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک، گەمارۆی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب بەردەوامە. هێزەکانی حکومەتی سووریا هەموو ڕێگاکانیان داخستووە، جگە لە دوو ڕێگا کە تەنیا ڕێگەی پیادەڕەویان پێ دەدرێت و ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان ناتوانن تێیاندا بڕۆن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی سێ ڕۆژە حەوت ڕێگاکەی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە پارێزگای حەلەب داخراون، ئەمەش دوای هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە کە بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی میدیای نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، دوو ڕێگا کراوەکە بۆ پیادەڕەوان بریتین لە "عەوارید" و "دەوار شێحان"، بەڵام ڕێگاکانی دیکە (دەوار لێرمۆن، دەوار جەندول، ڕێگەی حەدیقە، تەڵعەی ئەشرەفییە و جەزیرە) بە تەواوی داخراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داخستنی ئەو ڕێگایانە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و نوێنەرانی حکومەتی لە حەلەبە کە لە 1ـی نیسان واژۆ کرابوو، نابێت ئەو ڕێگایانە دابخرێن. ئەو ڕێککەوتنە ئازادی هاتووچۆی دانیشتووانی گەڕەکەکانی مسۆگەر دەکرد و حەوت بازگەی هاوبەشیشی لەسەر ئەو ڕێگا سەرەکییانە دادەنا، بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە.
داواکاری فەرمی: دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە لە حەلەب داوای هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆکە و کردنەوەی ڕێگاکان دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە، بەردەوامبوونی داخستنی ئەو ڕێگایانە کێشەکانیان قووڵتر دەکاتەوە و ڕێگرە لە گەیشتنی پێداویستییە سەرەکییەکان و خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکانیان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەوان بەردەوامن لە کارکردن لە ڕێگەی کەناڵەکانی پەیوەندییەوە لەگەڵ حکومەتی کاتی، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر هەردوو گەڕەکەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






