فازڵ نەبی: پێویستە وەزیرانی کورد چاودێری بەڵێنی سوودانی بکەن بۆ ناردنی مووچەی مانگی هەشت
- بزنس
- 9 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا عێراق مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستانی نەناردووە و بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵیت: پێویستە وەزیرانی کورد چاودێریی بەڵینەکەی سوودانی بکەن کە بۆ ناردنی مووچەی مانگی هەشتی داویەتی.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق باسی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان نەکرا، بەڵام دواتر سێ وەزیری کورد لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو، هەڵوێستی سوودانی باش بوو، هەروەها ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربڕیوە، بەڵام کاتەکەی دیاری نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاتێک سوودانی بە وەزیرانی کورد دەڵێت نابێت چیتر باسی مووچەم لەگەڵ بکەن و ڕێرەوەی خۆی وەرگرتووە، سوودانی بڕوای وایە سێ مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان ماوە، بەڵام بەپێی دەستوور و ڕێککەوتن و یاسای بودجە، پێنج مووچەی کوردستان ماوە. بۆیە داوا دەکەم هەفتەی داهاتوو وەزیرانی کورد چاودێریی بەڵینی سوودانی بکەن کە پێشتر بۆ ناردنی مووچەی مانگی هەشتی داویەتی و بڵێن مووچەکە بنێرە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. فازڵ نەبی، نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بەبێ سوودانی لە بنەڕەتدا کارێکی هەڵەیە، چونکە ناردنی مووچە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نییە، لەبەرئەوەی ڕێککەوتن هەیە و پێویستە لەسەر ڕێککەوتنەکە بڕیار بدەن.
دەشڵیت، شتی وا لە دونیا نییە چاوەڕێی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بکەین مووچە خەرج بکات. هەروەها وەزیرەکانی عێراق دەسەڵاتەکانی خۆیان بەکارناهێنن و ترسیان لە سکاڵای ئەو پەرلەمانتارانەیە کە دژی کورد و کوردستانن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






