عەلی عەللاق: تەنیا ژمارەیەکی دیاریکراوی بانکی دیجیتاڵی مۆڵەتیان پێ دەدرێت
- بزنس
- 9 تشرینی یەکەم

بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بانکەکەیان ژمارەیەکی بەرچاو داواکاری بۆ دامەزراندنی بانکە دیجیتاڵییەکان وەرگرتووە، کە نزیکەی 80 داواکاری دەبێت.
بۆچی گرنگە: گرنگی بانکە دیجیتاڵییەکان ئەوەیە کرداری پێدانی پارە ئاسان دەکات هاوکات فرۆشی ئەلیکترۆنی فراوان دەکات. عێراق کە خۆی بە دەست دیناری ساختەوە دەناڵێنێت بەمەش دەتوانێت پارەی چاپکراو لە بازاڕ ڕێکبخاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "سەرەڕای زۆری ژمارەی داواکارییەکان، مۆڵەت تەنیا بە ژمارەیەکی دیاریکراو دەدرێت، چونکە ژمارەی بانکە دیجیتاڵییەکان لە وڵاتانی دیکەشدا هەمیشە لە چوار بانک تێپەڕ ناکات. گوتیشی: "بانکی ناوەندی پڕۆسەیەکی وردی پێداچوونەوەی دەستپێکردووە کە پشت بە توێژینەوەی بازاڕ، سرووشتی کار و ئەزموونی جیهانی دەبەستێت".
لەهەمان کاتدا: پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشدا، بۆ دڵنیابوون لە شایستەیی و باشترین پێوەرەکان، کۆمپانیای نێودەوڵەتی "ئۆلیڤەر وایمان" لەم پڕۆسەیەدا بەشدار کراوە بۆ پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی مۆڵەتدان. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی بدرێت و ناوی ئەو بانکانە ڕابگەیەنرێت کە مۆڵەتیان پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






