گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سوودانی بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدات و تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕابسپێرێت پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 7ـی 10ـی 2025 لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سێ وەزیری کورد ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دا.
زانیاریی ئاڤا؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات و تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕابسپێرێت پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
شێوازی جێبەجێکردن؛ دوای ئەوەی سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدات، لە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی دەکرێت و دەست بە ڕێکارەکان دەکرێت، ئەوەش چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بەمپێیە ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە هەفتەی دواتر، 26 و 27 و 28ی مانگ، ئەمە ئەگەر ڕێککارەکان وەکو مانگەکانی پێشوو جێبەجێ بکرێن، چونکە وەزیری دارایی دەیەوێت مووچەی هەندێک لە وەزارەتەکانی عێڕاق دابەش بکات، ئینجا مووچە هەرێمی کوردستان بنێرێت لە عێراق دابەشکردنی مووچە کە 16 مانگە دەستپێدەکات.
لەلایەکی دیکە: د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ میوانی ئاڤا بوو، نهێنییەکی کۆبوونەوەی سوودانی و وەزیرانی کوردی ئاشکرا کرد. بە گوتەی د.فازڵ نەبی سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا بە وەزیرانی کوردی گوتووە پێویست ناکات چیتر باسی ناردنی مووچەم لەگەڵ بکەن.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت؛ فازڵ نەبی پێیوایە ئەم قسەیە بەو واتایە دێت پرسی مووچە ڕێڕەوی خۆی وەرگرتووە، ئەمساڵ سێ مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان ماون و دەینێرن، مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12، واتا مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ مەترسی لەسەرە.
بۆیە داوا دەکات هەفتەی داهاتوو وەزیرانی کورد چاودێریی بەڵێنەکەی سوودانی بکەن و فشار بکەن هەر هەفتەی داهاتوو مووچەیەک بنێرێت.
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، نەناردنی مووچە بەبێ سوودانی لە بنەڕەتدا کارێکی هەڵەیە، چونکە ناردنی مووچە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نییە، لەبەرئەوەی ڕێککەوتن هەیە و پێویستە لەسەر ڕێککەوتنەکە بڕیار بدەن. لەبارەی داهاتی ناوخۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەکە دووپاتیکردۆتەوە کوردستان ئامادە 120 ملیارەکە بنێرێت.
دەشڵیت، وەزیرەکانی حکومەتی عێراق دەسەڵاتەکانی خۆیان بەکارناهێنن و ترسیان لە سکاڵای ئەو پەرلەمانتارانە هەیە کە دژی کورد و کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





