
مووچەی مانگی هەشت
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بدات و تەیف سامیش نووسراوی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەربکات.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 7ـی 10ـی 2025 لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سێ وەزیری کورد ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دا.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە و وردبینی بۆ کراوە، ئاڤا زانیویەتی لە هەفتەی داهاتووەوە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10 و ڕێکارەکانی بە سیستمی پەیڕۆڵ دەستپێبکات، چاوەڕوانیش دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا بۆ بەغدا بنێرێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: هەفتەی ئایندە لە شارەکانی دیکەی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت. هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە مانگێکی ماوە دوو موچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
ئەمەش بزانە: ئەگەر هەفتەی داهاتوو، بڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت و ڕێکارەکان وەک مووچەی مانگی حەوت بن ئەوا ناردنی مووچە دەکەوێتە 10 ڕۆژی دیکە. ئەگەر بەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سوودانی بڕیاری ناردنی مووچە بدات تا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچە دەگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





