دوای بەدواداچوونی ئاڤا جیاوازیی مووچەی سەدان مامۆستای دهۆک خەرج دەکرێت
- بزنس
- 10 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک مامۆستای دهۆک بەهۆی جیاوازی مووچەیان نیگەرانن و لە ڕێگەی ئاڤا بەهدینانەوە داوای چارەسەری کێشەکەیان دەکەن، ئەوان چەندین مووچەیان لای حکومەتە و تا ئێستا پێیان نەدراوە، پارێزگاری شارەکەش دەڵێت بڕیار لەسەر خەرجکردنی پارەکە دراوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی لە زووترین کات پێیان بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک مامۆستا لە سنووری پارێزگای دهۆک، کە نوێنەرایەتی سەدان مامۆستای دیکە دەکەن، سەردانی ئاڤا بەهدینانیان کرد بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی جیاوازی مووچەیان کە چەند ساڵێکە لای حکومەت ماوەتەوە. ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەکان و هەژمارکردنی بڕوانامەکان.
لێدوانی فەرمی: عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک، ڕایگەیاند کە مامۆستایان مافی خۆیانە و ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی زیاتر لە 9 ملیار دینار دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا خەرج نەکراوە و پرسەکە ئێستا لای وەزارەتی دارایی و ئابوورییە. بڕی پارەی هەر مامۆستایەکیش لەنێوان 700 هەزار دینار بۆ شەش ملیۆن دینارە.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، ئاماژەی بەوەدا کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێکەوتی 27-03-2024 واژۆی لەسەر خەرجکردنی بڕی 9 ملیار و 632 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی مووچەی مامۆستایانی سنووری پارێزگاکە کردووە. تەتەر بە ئاڤای ڕاگەیاند کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵن و بەمزووانە پارەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






