ئومێد سەباح: سوودانی بەڵێنی داوە لەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت بنێرێت
- بزنس
- 12 تشرینی یەکەم

گرافیکی مووچە
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزیرانی كوردی حكومەتی فیدراڵ، بەڵێنیان لە سەرۆكوەزیرانی عێراق وەرگرتووە كە ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی هەشت بدات. بۆ مووچەی مانگی 9ـش، لیستی مووچە نێردراوە و میزان موراجەعە و داهاتی نانەوتیش ئامادەن بۆ ئەوەی بۆ بەغدای بنێرن و ئەوانیش بڕیاری خەرجكردنی بدەن لەنزیكترین كاتدا.
وێنە گەورەكە: هەرچەندە لە ناوەڕاستی مانگی 10 نزیك دەبینەوە، كەچی حكومەتی فیدراڵ هێشتا مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە، ئەوەش لە كاتێكدایە، هەولێر سەرجەم پابەندییەكانی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغدا جێبەجێكردووە و هەناردەكردنی نەوت دەستیپێكردووەتەوە و بۆ داهاتی نانەوتیش، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین جار ئامادەیی دەربڕیوە لەنزیكترین كاتدا بینێرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، سوپاسی وەزیرانی كوردی حكومەتی فیدراڵ دەكات كە پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان وەك خۆی گەیاندبووە سەرۆكوەزیرانی عێراق، هاوكات سوپاسی سوودانیش دەكات كە تێگەیشتنی هەبووە بۆ داواكارییەكان و بەڵێنی پێداون كە ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی هەشت بدات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەی وەزیرانی كورد لەگەڵ سوودانی، دووپات لەوە كراوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ كردووە لە پرسی نەوت و لە پرسی داهاتی نانەوتیش ئامادەیە پشكی خەزێنەی فیدراڵی لەدوای بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشت، دەستبەجێ ڕەوانە بكات.
ئومێد سەباح باسی لەوەشكرد، بۆ مووچەی مانگی نۆش، لیستی مووچەیان ناردووە و میزان موراجەعە و 120 ملیار دیناریش وەك داهاتی نانەوتی ئامادەیە بۆ ئەوەی بیخەینە سەر هەژماری خەزێنەی فیدراڵی. لەسەر ئەوان دەمێنێتەوە كە ئایا مووچەكان كەی دەنێرن.
لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا کە ئاخۆ سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵ كە ماون دابەش دەكرێت؟ ئومێد سەباح وتی: "ئەم پرسیارە دەبێت لە حكومەتی فیدراڵ بكرێت، ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە هەمووی جیبەجێ كردووە، بەڵام بڕیاری ناردنی مووچە لەلای ئەوانە، ئێمە لە هەرێمی كوردستان بەردەوام لەسەر هێڵین و كاری جدیشی لەسەر دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






