
دیمەنی مووچەخۆرێک لەبەردەم ئامێڕیکی ATM لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیینێت: ئامادەین بۆ مووچەی مانگی هەشت، 120 ملیار داهاتی نانەوتی بدەینە بەغدا، کاتیش ماوە بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەفەوتێت.
وێنە گەورەکە: کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی داهاتی نانەوتی لە نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو بەردەوامن و دەیەوێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەگەر ماددەکانی دەستوور وەک خۆی جێبەجێ کرا بووایە، ئێستا نەدەگەیشتینە ئەوەی کەی مووچە خەرج بکرێت، بۆیە هیوادارین دوای هەڵبژاردن نەچینە نێو ئەو گفتوگۆیانەی ناردنی داهات و ناردن و نەناردنی مووچەن و کێشەکان بە تەواوی چارەسەر ببن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەورامانی دەڵێت، ئامادەین بۆ مووچەی مانگی هەشت، 120 ملیار داهاتی نانەوتی بدەینە بەغدا، پرسەکە لەسەر حکومەتی فیدراڵ ماوەتەوە و پێشتر وتویانە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەدەین، بۆیە ڕێوشوێنە ئیدارییەکانی ناردنی مووچە دوو سێ ڕۆژی دەوێت. ئێستا هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نییە و ڕێککەوتنی لەبارەوە کراوە، ئەگەر حکومەتی فیدراڵ پابەند بێت، دەبێت ئەم هەفتەیە مووچە بنێرن، هەر کاتێکیش پارەکە گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکەین.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی پێشەوا هەورامانی، لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە، لەگەڵ گەیشتن و دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت، زۆر بە خێرایی دەچنە گفتوگۆی ناردنی مووچەی مانگی نۆ. ئەگەر ڕێوشوێنی ئیداری و گەشتی بەڕێوەبەرە گشتییەکان نەهێتە پێشەوە، کات هەیە کە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت و ئەو پێنج مووچەیەی ماون خەرج بکرێن، چونکە هەرێمی کوردستان پابەندیی خۆی جێبەجێکردووە، ئەگەریش مەبەستێکی سیاسیی وەک ساڵانی ڕابردووی لە پشت بێت، ئەوە شتیکی دیکەیە.
پێشەوا هەورامانی دەڵێت، هەر چۆنیک بێت هەوڵمانداوە 120 ملیارەکە دابین بکەین، ئەگەر بگەینە یاسای بودجەی ساڵی 2026 ئەم گفتوگۆیانە تەواو دەبن، چونکە ئێمە دەچینە باسی پێدانی بودجە بە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئێمە پابەندیی خۆمان لە بابەتی نەوت و داهاتی نانەوتی و جێبەجێ کردووە، هیوادارین بۆ مانگی داهاتوو بگەینە چارەسەر، چونکە نزیکین لە ڕێککەوتن لە مەسەلەی داهاتی نانەوتیش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






