ئاڤای خەڵک؛ چەک بۆ بانکەکان کراوە و دابەشکردنی ئیکرامیەی شەش مووچەکە بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 12 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەهۆی چەند ڕێکارێک ژمارەیەک خانەنشینی سنووری هەولێر شەش مووچەی ئیکرامییەکەیان وەرنەگرتووە، گەنجینەکان چەک و لیستیان بۆ بانکەکان ناردووە و دەبێت ئەمڕۆ دەست پێبکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک خانەنشینی هەولێر تاوەکو ئێستا شەش مووچەکەیان خەرجنەکراوە و داوایانکردووە بەدواداچوون بۆ هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەولێر بە ئاڤای گوت، هۆکاری دواکەوتنەکە بۆ گرتنەبەری چەند ڕێکارێک دەگەڕێتەوە، هەر وەزارەتێک بە جیا لیستەکەی ئامادە دەکرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار خانەنشین ناویان نێردراوە بۆ بانکەکان تێچووی ئیکرامییەکەیان پێنج ملیار دینارە، جگە لەوەی چەک بۆ بانکەکان کراوە دەبێت لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای ڕاگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی ئیکرامیەی بەشێکی خانەنشینان بۆ نەبوونی سویلەی بانکەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام مافی هیچ خانەنشینێک نافەوتێت، بەگوێرەی ڕیزبەندی ئەو مانگەی مامەڵەی خانەنشینیان تەواو بووە ئیکرامیەکە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو خانەنشینانەی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، خانەنشینانی سنووری سلێمانی سەرجەمیان لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان وەرگرتووە، خانەنشینانی هەولێر و دهۆکیش وەریدەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






