پێشنیازكراوە لیستی نوێی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان بۆ دابینكردنی مووچە ڕەوانەی بەغدا بكرێت
- بزنس
- 13 تشرینی یەکەم

وێنەی ئاماژەیی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر، دەڵێت، پێشنیازمان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە؛ سەرلەنوێ لیستی نوێی ناوی كەمئەندامانی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی ئەمساڵ لەلایەن لیژنە پزیشكییەكانەوە بە كەمئەندام تۆماركراون بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت، بەمەبەستی تۆماركردنی ناویان لە وەرگرتنی مووچەی تۆڕی كۆمەڵایەتی.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە ساڵێكە لیستی نوێی سەرجەم كەمئەندامانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، بەڵام تاكو ئێستا كاری پێویستی لەسەر نەكراوە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیش پێشنیاز بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان دەكات، سەرلەنوێ لیستێكی ناوی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان بە زیادكردنی ناوی ئەوانەشەوە كە ئەمساڵ پلەی كەمئەندامیان لەلایەن لیژنە پزیشكییەكانەوە دیاریكراوە، دووبارە بۆ بەغدا بنێرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە یاوەری وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەردانی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانمان كرد و لە دیدارێكدا باسمان لە مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان كرد كە زیاتر لە ساڵێكە لیستی ناوەكان دەرچووە و لە وەزارەتی دارایی عێراقە، بەڵام كاری پێویستی لەسەر نەكراوە.
زانیاریی زیاتر: هاوكات بژاردەیەكی دیكە خرایە بەردەم وەزیری دارایی و ئابووری، ئەویش ئامادەكردنی لیستی نوێی خاوەن پێداویستە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستانە، بە ئەوانەشەوە كە ئەمساڵ لەلایەن لیژنە پزیشكییەكان وەك كەمئەندام دیاریكراون، بەمەبەستی ناردنی بۆ بەغدا و تۆماركردنی ناوەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی لەپێناو دابینكردنی مووچە بۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






