گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- بزنس
- 13 تشرینی یەکەم

ساتی واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی دوو کێڵگەی غاز لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەو دوو گرێبەستە گەورەی هەرێمی کوردستان بە بەهای 110 ملیار دۆلار لەگەڵ دوو گەورە کۆمپانیای بواری وزەی ئەمریکی واژۆی کرد دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئێستا هیچ گرفتێکی نییە و حکومەتی عێراقیش کێشەی لەگەڵیدا نییە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگی ڕابردوو سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە یاوەری شاندێک لە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێک سەردانی ئەمریکای کرد، جگە لە چەندین دیداری گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە، هاوکات سەرپەرشتی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی کرد لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی (وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن) لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار هەیە.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێشتر لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکە گرێبەستمان هەبوو بۆ پەرەپێدانی دوو کێڵگەی غاز بەڵام چەندین ساڵ دواکەوتن، ئەمە لەکاتێکدایە پێویستییەکی زۆرمان بە غاز هەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، کە حکومەتی فیدراڵیش سوودی لەو پڕۆسەیە وەرگرتووە، پێشتر گرێبەستمان لەگەڵ گینێڵ میران هەبوو بەڵام ئەو کۆمپانیایە کشایەوە و بە قازانجی هەرێمی کوردستان شکایەوە.
- هیچ گرفتێک لە گرێبەستەکاندا نییە و تاوەکو سێ ساڵی ئایندە ئەنجامی گرێبەست لەگەڵ ئەو دوو کۆمپانیا ئەمریکییە دەردەکەوێت.
- بەرهەمی گەڕانی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت، لە ئەگەری زیادبوونیش هەناردەی دەرەوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






