
مووچەی مانگی هەشت، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت و سوودانی بەڵێنەکەی بکاتە کردار.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چاوی کەوت بە وەزیرە کوردەکان و بەشێوەی زارەکی بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی پێدان، ئەمە لە کاتێکدایە پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی کۆبوونەوەی سبەیدا نییە بەڵام ئەو بابەتە گرفت نییە و هاوشێوەی جارەکانی ڕابردووە.
زانیاریی زیاتر: محەممەد شیاع سوودانی ئێستا لە شەرمشێخی میسرە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی لووتکەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕێککەوتننامەنی ئیسرائیل و حەماسی تیادا واژۆ دەکرێت، دەگەڕێتەوە و سبەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: سوودانی بەڵێنی ناردنی مووچەی داوە، چاوەڕوانین سبەی بەڵێنەکەی بکاتە بڕیار و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارە بنێردرێت.
- لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بنێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بە ئاڤای گوت، 120 ملیارەکە ئامادەیە، تەنانەت 120 ملیاری مانگی نۆش ئامادەیە، بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت بە چەند کاتژمێرێک دەتوانین پارە بە کاش بە لقی هەولێری بانقی ناوەندی بدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





