
لیستی مووچەی مانگی 10
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان یەکە ژمێریارییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە سیستم کراوەتەوە و دەست بە ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10 بکەن و ڕەچاوی لێبڕینی خانەنشینی بکرێت.
وێنە گەورەکە: لیستی مووچەی مانگی نۆ لە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ کراوە و هیچ گرفتێکی نییە. ئێستا کار لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 و ڕێکارەکانی بە سیستمی پەیڕۆڵ دەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ بەغدا بنێرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، لە دوێنێوە یەکە ژمێریارییەکان ئاگادارکراونەتەوە، ئێستا سیستم کراوەتەوە، دەتوانن لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ گەنجینەکان بنێرن.
زانیاریی زیاتر: یەکە ژمێریارییەکان لەوەش ئاگادارکراونەتەوە کە وردبینی لە لێبڕینی خانەنشینی بکەنەوە و هەڵەکان ڕاست بکەنەوە، بۆ ئەوەی بە خێرایی لیستی مووچە ئامادەبکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: یادگار جەبار، بەڕێوەبەری بایۆمەتری سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، پرۆسەی دانانی لیستی مووچەی فەرمانگەکان لە سیستمی پەیڕۆڵ سێ بۆ چوار ڕۆژی پێدەچێ. تا ئێستا تەنیا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی بە پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت. لیستی مووچەی خانەنشینان و وەزارەتی شەهیدان و چاودێری کۆمەڵایەتی مانگانە بە ئەکسڵ لیستی مووچەیان دەنێردرێت بۆ بەغدا. بڕیارە لە مانگی 10ـی ئەمساڵەوە بە پەیڕۆڵ ئامادە بکرێت.
ئەمەش بزانە: دوای ئامادەبوونی لیستی مووچەی مانگی 10 تیمێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی ئەو خانەنشینانەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






