بایۆمەتری سلێمانی: ئەمساڵ هەر خوێندکارێک بچێتە زانکۆ پێویستە UPNـی هەبێ
- هەواڵ
- 14 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک قوتابی زانکۆی ڕاپەرێن
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بایۆمەتری سلێمانی دەڵێت، ئەمساڵ هەموو خوێندکارێک کە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن پێویستە UPNـیان هەبێ، ئەمەش لەو چوارچێوەی پرۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
وێنە گەورەکە: ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ناسێنەرێکی تایبەتی (13) ژمارەییە، هەموو کەسێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان پێویستە هەیبێت، ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: یادگار جەبار، بەڕێوەبەری بایۆمەتری سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، بۆ ئەمساڵ مەرجە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەموو خوێندکارێک کە دەچێتە قۆناغی یەکەمی زانکۆ سەردانی بنکەکانی بایۆمەتری لە بانکەکان بکات و خۆی تۆمار بکات.
یادگار جەبار دەشڵێت: ساڵی پاریش داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد پێویستە هەموو خوێندکارێک (یو پی ئێن)ـی هەبێ، بەشی هەرە زۆری خوێندکاران (یو پی ئێن)ـیان دروست کرد. بەڵام هەموویان نەبوون و ئەمساڵ داوا دەکەین هەموو خوێندکاران خۆیان تۆمار بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی وتەی بەڕێوەبەری بایۆمەتری سلێمانی، ڕۆژانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 300 کەس UPNـیان بۆ دروست دەکرێت و لەم ماوەیە زیاتر لە 40 هەزار کەس تۆمار کراون. هەموو ئەوانەی تۆماری بازرگانیان هەیە ئەگەر بیانیش بن، هەموو ئەوانەی دەبن بە پارێزەر، ئەو فەرمانبەرانەی لە مۆڵەتن و دەستبەکاردەبنەوە هەموو ئەوانە UPNـیان بۆ دروست دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






