حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بە ئەندام لە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت
- ژینگە
- 14 تشرینی یەکەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بە ئەندام لە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت. ئەم هەنگاوەش هـەرێمی کوردسـتان دەبەستێتەوە بە زیاتر لە هەزار و 400 حکومەت و ڕێکخراوی ناحکومی و دەزگاکانی توێژینەوە لە زیاتر لە 170 وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: نۆی ئەم مانگە کارەکانی کۆنفڕانسی جـیهانیی یـەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراسـتنی سـرووشـت لـە ئـەبـوزەبـی دەستی بەکارەکانی کردووە و تا 15ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەو کۆنگرەیە نوێنەری وڵاتان و زانا و بەرپرسانی بواری ژیـنگە بەشدارن بۆ دەستنیشانکردنی کارە لە پێشینەکانی پاراستنی سرووشت لە سەرتاسەری جیهان.
لێدوانی فەرمی: د. هانی ئەلشاعر، بەڕێوەبەری ڕۆژئاوای ئاسیا لە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت گوتی: خۆشحاڵین بەخێرهاتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ نێوخێزانی یەکێتیی نێودەولەتی بۆ پاراستنی سرووشت، ئەئە سەرەتای دەستپێکی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی پاراستنی سرووشت لە هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی ناوچەکە.
د. هانی ئەلشاعر وتیشی:
-دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سرووشت و فراوانبوونی ڕۆڵی سەرکردایەتی لە ڕووی ژینگەوە دەرفەتێکی گەورە بۆ هاوبەشییەکی کاریگەر بە ئێمە دەبەخشیت.
-بە یەکەوە کاردەکەین بۆ پاراستنی فرەچەشنیی زیندەوەران و بنیاتنانی خۆڕاگری بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا و پشتگیری کردنی پێشکەوتنی بەردەوام و سیستمی ژینگەیی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا، نـوێنەرای حکومەتی هـەرێمی کورسـتان لە کۆنفڕانسەکە،گوتی: بوونە ئەندام لە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت هەنگاوێکی مێژووییە، ئەمە ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپیش بردنی ژینگە و پاراستنی فرەچەشنیی زیندەوەران و بەکارهێنانی سەرچاوە سرووشتییەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام.
سامی عەبدولڕەحمان ئەمانەشی وت:
- ئێمە پابەندین بە پاراستنی شاخ و ڕووبار و دارسـتانەکانمان بۆ نەوەکانی داهاتوو، بـەشداریش دەبین لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پشتگیری دەکات لەپاراسـتنی فرەچەشنیی زیندەوەران لە کوردسـتان، پشتگیریش دەکات لەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەبێت لە پاراستنی سروشت لە عێراق و ناوچەکە و جیهان.
بابەتە ستراتیژییەکان: ئەندامانی یەکێتیی نێودەوڵەتـی بۆ پاراسـتنی سرووشت چەند خاڵێکی هاوبەش بە یەکتریان دەبەستێتەوە و هەموویان کاری بۆ دەکەن ئەوانیش بریتین لە :
• بەهێزکردنی یاسا و سیاسەتی پەیوەندار بە ژینگە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
• هەماهەنگیکردن لەگەڵ شارەزایانی جیهانی لەسـەر پاراسـتنی فرەچەشنیی زیندەوەران، بەڕێوەبردنی ئاو و خاک، و بەدارستانکردنەوە.
• دەسـتگـەیشــتن بـە دەرفەتی تواناسازی و پاڵپشتیی بـۆ پـرۆژەی پاراستنی سرووشت و خۆڕاگریی بەرامبەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.
• پەرەپێدانی گەشتوگوزاریی ژینگەدۆستانە و وەبەرهێنانی سەوز، ئەمەش وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی فراوان بۆ گەشەسەندن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان شوێنی هەندێک لە گرنگترین سیستمە ژینگەیی و گیانلەبەرانی کێوییە لە عێراق، زنجیرە چیاکانی هەرێمی کوردستان، دارستانی داربەڕوو و ڕووبارەکان، شوێنی ژیانی چەندین جۆری جیاوازی زیندەوەرن، لـە ناویاندا، پڵنگی زاگرۆس کـە تـاوەکـو ئێسـتاش لـە نـاوچـەی بـارزان و قـەرەداخ و دارسـتانـی نـاو چـیاکـان دەژی. زیـاتـر لـە دوو هەزار جۆر ڕووەک، گوڵی کێوی، داربەڕوو و قەزوان، گیای دەرمانیی، تایبەتن بـەسیسـتەمـی ژینگەیی ناوچەکانی چیاکانی زاگرۆس، زیاتر لە 350 جۆر باڵندەی جیاواز تۆمارکراون، لـەناویاندا، باڵندە کۆچبەرەکانی وەک لەقـلەق و هـەڵۆ و چۆڵەکەی پەڵاوی کوردستان، کە ئەمەش نیشانەی گرنگیی کوردسـتانـە وەک رێڕەوی کۆچی باڵندە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست.
باکگراوند: حکومەتی هەرێمی کوردسـتان کار لەسەر چەند ناوچەیەکی پارێزراو دەکات لەوانە، ناوچەی بارزان کە لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیە پارێزراوە، پارکی نیشتمانیی هەڵگورد-سـەکران، ناوچەی پارێزراوی قەرەداخ، کە بەیەکەوە هەزاران هێکتار لە دارستان و ناوچەی ئاوی و ژینگەی کێوی لە لەناوچوون دەپارێزن کە گرنگن بۆ ژیانی کێوی و دانیشتووانی ئەو ناوچانە، بوون بە ئەندام لە ڕێکخراوی یـەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت، یارمەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات ئەم ناوچانە باشتر بپارێزێت و ستراتیژییەکانی هاوتەریب بکات لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراسـتنی سرووشت کە لە ساڵی 1948 دامەزراوە، گەورەترین و فراوانترین تۆڕی ژینگەیییە، زانیاری و ڕێنمایی و هـاوبـەشیی دابین دەکات بۆیارمەتیدانی کۆمەڵگاکان لە پاراستنی سرووشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






