تونجەر باکرهان بۆ دەوڵەت باخچەلی: کام لە داواکارییەکانمان زیادەیە؟
- کوردستان
- 14 تشرینی یەکەم

وێنەی تونجەر باکرهان و سەرۆکی گشتیی مەهەپە
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی وەڵامی سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەداتەوە و دەڵێت ئەوان هیچ شتێکیان داوا نەکردووە زیادە بێت، ئەوەی داوای دەکەن بۆ بە دیموکراسیکردنی تورکیا و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر دەوڵەت باخچەلی بە پێویستی زانی لە میانی پرۆسەی ئاشتیدا داوای شتی زیادە و زۆر نەکرێت، تونجەر باکرهان جەخت لەوە دەکاتەوە ئەوان شتی زیادە و زۆریان داوا نەکردووە و هەر لە سەرەتاوە جەختیان لەو داواکارییانە کردوونەتەوە کە بۆ بە دیموکراسیکردنی تورکیا و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستن.
لێدوانی فەرمی: تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە کام لە داواکارییەکانیان زیادەیە، داواکاری بۆ سەروەربوونی یاسا، یان کۆتاییهێنان بە دانانی قەییوم بۆ شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان و خوێندن بە زمانی دایک.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: باکرهان جەختی لە داواکارییە نەگۆڕەکانی پارتەکەی کردەوە کە بریتین لە مامەڵەکردنی یەکسان لەگەڵ سەرجەم هاووڵاتییان بەبێ جیاکاری، فەراهەمکردنی ئازادی ڕۆژنامەوانی و کاری ڕێکخراوەیی، هەموارکردنەوەی یاسای تیرۆر و یاسای سزاکان، ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی و حوکمدراوە نەخۆشەکان و هاتنەوەی ئەو چالاکوانانەی بە هۆی بیروڕای سیاسی تورکیایان جێ هێشتووە و لە تاراوگە دەژین.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





