
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای کردنەوەی سیستمی پەیرۆڵ، وەزارەتی دارایی کوردستان یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە دەست بکەن بە ناردنی لیستی مووچە و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لیستەکە بدرێتە بەغدا.
زانیاریی تایبەت؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان یەکە ژمێریارییەکانی وەزارەتەکان و دەستە و سەرۆکایەتییەکانی ئاگادار کردووەتەوە، سیستمی پەیرۆڵ کراوەتەوە و دەست بە ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانیان بکەن، ڕەچاوی لێبڕینی خانەنشینی و دانەوەی %3 قەرزەکەی بەغدا بکرێت و هەڵەکان ڕاست بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئامادەکردنی لیستی مووچە دوانەکەوێت.
ئەوەی پێوستە بیزانیت؛ ئەم مانگە بۆ یەکەمجار لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت کە ژمارەیان زیاتر لە 300 هەزار کەسە.
لێدوانی فەرمی؛ یادگار جەبار، بەڕێوەبەری بایۆمەتری سلێمانی بە ئاڤای گوت، پرۆسەی دانانی لیستی مووچەی فەرمانگەکان لە سیستمی پەیڕۆڵ سێ بۆ چوار ڕۆژی پێدەچێت؛ بەمپێیەش هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکە؛ هاوکات هەفتەی داهاتوو نوێترین لیستی ئەو خانەنشینانەش بۆ بەغدا دەنێردرێت کە 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە.
هەنگاوی داهاتوو؛ تیمێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچە دەبەنە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 10، لیستی ئەو خانەنشینانەش لەگەڵ خۆیان ببەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






