بانکی نیشتمان؛ ئەو بانکەی 19 قەرز و پێشینە دەدات بەمزووانە دەکرێتەوە
- بزنس
- 14 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغەکانی کۆتایی دامەزراندنی "بانکی نیشتمان"دایە، کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوەی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان؛ بڕیارە ئەم بانکە پێش کۆتایی ئەمساڵ کارا بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ سەرمایەی بانکی نیشتمان 250 ملیار دیناری عێراقییە. لەم بڕە، 25 ملیار دینار وەک پارەی نەختینە لە هەژمارێکی تایبەتدا دادەنرێت، و 225 ملیار دیناری دیکە لەلایەن بانکە بازرگانییە تایبەتەکانەوە دابین دەکرێت. ئەم بانکە ڕاستەوخۆ سەر بە بانکی ناوەندیی عێراق دەبێت و بە سیستمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی کارەکانی بەڕێوە دەبات.
خاڵە ئەرێنییەکان؛ یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان، پێدانی نزیکەی 19 جۆر قەرز و سولفەیە بە فەرمانبەران و هاووڵاتییان. ئەم خزمەتگوزاریانە بوارەکانی کڕینی خانووبەرە (عەقارات)، ئۆتۆمبێل، پڕۆژەی کشتوکاڵی، پیشەسازی و قەرزی بچووک دەگرێتەوە. بڕ و جۆری قەرزەکان بەپێی توانای دارایی بانکەکە دیاری دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: جهمیل ئهبوبهكر، بهڕێوهبهری گشتیی بانكه پسپۆرییهكانی ههرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە دامەزراندنی ئەم بانکە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو ئەو پێشینانەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پێشکەشی دەکات.
هەنگاوی داهاتوو؛ بۆ بەڕێوەبردنی بانکەکە، نۆ کەس وەک ئەنجوومەنی کارگێڕی هەڵبژێردراون و لە ئێستادا لە خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەدان. جەمیل ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە پسپۆڕییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە ئەندامانی بۆردەکە، ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی خولەکە، چاوپێکەوتن لە بەغدا ئەنجام دەدەن و پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ بانکی نیشتمان بە فەرمی دەست بەکار بکات.
هاوکات؛ لەگەڵ دامەزراندنی بانکی نیشتمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی بانکەکان هەیە. لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ کەم کردنەوەی بانکە پسپۆڕییەکان کە لە ئێستادا ژمارەیان 28 بانکە. بڕیارە تا سەرەتای ساڵی 2026 ژمارەیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکرێتەوە و لە هەر پارێزگایەکدا تەنها یەک بانکی پسپۆڕی هەبێت. بۆ نموونە، بانکەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازی لە یەک بانکدا یەکدەخرێن.
هەروەها، ژمارەی بانکە بازرگانییەکانیش کە 96 بانکن، کەم دەکرێنەوە، هەرچەندە تا ئێستا ژمارەی کۆتایی دیاری نەکراوە. ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە پرۆسەی چاکسازی لە کەرتی بانکیدا بە مەبەستی بەهێزکردن و کاراترکردنی سیستمی دارایی لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






