هەڵوێستی بانکی ناوەندیی عێراق لەسەر گۆڕانکاری لە بەهای دینار و لابردنی سفرەکانی سەر دراوەکە
- بزنس
- 15 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، لەم کاتەدا هیچ بەرنامەیەکیان نییە بۆ دووبارە دەستکاریکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی تا کاریگەری نەکاتە سەر دۆخی ئارامی دارایی وڵات، ئاشکراشی دەکات کە نیازی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقییان هەیە.
وێنە گەورەکە: مانگی شووباتی ساڵی 2023 حکومەتی عێراق بڕیاری دا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزێنێت و لەو کاتەوە بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 132 هەزار دینار بە بانکەکان، بازرگانان و هاووڵاتیان دەفرۆشێت، بەڵام ئەم نرخە لە بازاردا جیاوازە و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازارەکانی عێراق و کوردستان بە 141 هەزار و 650 دینارە.
لێدوانی فەرمی: عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە کەناڵی CNBCـی ئەمریکی ڕاگەیاند، بانکی ناوەندیی ئێستا خاوەنی 170 تۆن زێڕە کە دەکاتە 20%ـی کۆی یەدەگی بانکەکە بەوەش عێراق چوارەمی وڵاتانی عەرەبی و 29هەمی جیهانە لە یەدەگی زێڕدا.
باسی لەوەشکردووە، لەم کاتەدا هیچ بەرنامەیەک بۆ گۆڕانکاری لە بەهای دیناردا نییە تا کاریگەری نەکاتەسەر ئارامی ئابووریی وڵات، بەڵام خواستێک بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراق هەیە، چونکە ئەم هەنگاوە دەبێتەهۆی کەم کردنەوەی بارگرانی کەڵكەبونی دراوى نەختینە لەسەر کەرتی دارایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






