
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات و دەڵێت، مووچەی مانگی هەشت هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە و هەوڵ دەدەین هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی کورد بەڵێنی خەرجکردنی مانگی هەشتی مووچەی خەڵکی کوردستانی دابوو، بەڵام ئەم هەفتەیە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڵێنەکەی نەبردە سەر و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی نەدا.
چیرۆکی سەرەکی؛ بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-10-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کورستان کۆبووەوە، چەند پرسێکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، داهاتی ناوخۆ، مووچە و بودجە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: مووچەی مانگی هەشت هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش ئامادەیە، هەر کاتێک بە فەرمی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت ئێمە ئەو 120 ملیار دینارە ڕەوانە دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "تا ئێستا بە فەرمی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشت نەکراوە، بەغدا دواکەوتنی ناردنی مووچەیان بۆ نەبوونی سیولە گەڕاندووەتەوە و پێیان گوتووین لە کاتێکی کەمدا چارەسەری دەکەن".
لەبارەی چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵ پێشەوا هەورامانی دڵنیایی دا کە "بۆ مانگەکانی دواتر هەوڵەکانمان بۆ ئەوەن هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت و کار لەسەر ئەوە دەکەین، 120 ملیار دینار ئامادە بکەین". گوتیشی، "لیستی مووچەی مانگی 10مان ئامادە کردووە".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پێشەوا هەورامانی گوتی، "ئێمە چووینەتە ناو گفتوگۆی بودجە، شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆی ئەم بابەتە دەکات، داوامان کردووە بە لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کە زیاترە لە 14٪، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت. بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






