دوای بەدواداچوونی ئاڤا شایستەی دارایی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەرجکرا
- بزنس
- 16 تشرینی یەکەم

دیمەنی دراوی عێراقی و لۆگۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە ماوەی ڕابردوو مامۆستا و فەرمانبەرانی دەوامی ئێواران لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گلەییان لە خەرجنەکردنی شایستەی دارایی دوو مانگیان هەبوو، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ هۆکاری خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان بکەن، دوای بەدواداچوونی ئاڤا سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران شایستە داراییەکانی مانگێکیان وەرگرت.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستایانی هەمیشەیی و گرێبەست و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە دەوامی ئێوارانیان کردووە، شایستەی دارایی مانگەکانی پێنج و شەشی ئەمساڵیان بۆ خەرج نەکرا بوو، هەرچەندە چەکی پارەکەش ئامادەبوو، بەڵام بە بیانووی ڕاگرتنی خەرجییەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، خەرج نەکراوە، دوای بەدواداچوونی ئاڤا شایستەی مانگێکیان وەرگرت و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا شایستەی مانگی شەشیش وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: پ.د.ئازاد حەسەن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕی پارەی شایستە داراییەکانی مامۆستا و فەرمانبەرانی دەوامی ئێوارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هی مانگی پێنج دابەشکرا، کە بڕەکەی 145 ملیۆن و 500 هەزار دینار بوو، بڕیارە شایستەی مانگی شەشیش لەگەڵ داهاتی مانگی نۆ خەرج بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. ئازاد، سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرقاڵی ئەوەیە ئەو داهاتەی بەدەستی دەهێنێت بەشێکی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ مامەڵەی پێ بکرێت، ئەوەی دیکەش دەدرێتە وەزارەتی دارایی، ئەگەر ئەمە چارەسەر بکرێت کێشەی خەرجکردن و دابەشکردنی شایستەی مامۆستایانمان نامێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتووە لە حەوت کۆلێژ و شەش پەیمانگە لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری و ژمارەی بەشە زانستییەکان 84 بەشی زانستیین، لە زۆربەی بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی دەوامی ئێوارانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






