داتا و زانیاریی لەبارەی یەکسانکردنی بڕوانامە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- بزنس
- 16 تشرینی یەکەم

دیمەنی کارکردنی فەرمانبەران و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەو فەرمانبەرانەی داوای یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان دەکەن ناویان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، لەگەڵیدا داتا و زانیاریی و لێکەوتی مووچەیان دەنێردرێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵانی 2013 بۆ 2019 نزیکەی چوار هەزار فەرمانبەر بێ مۆڵەت خوێندوویانە، بڕوانامەکەیان یەکساننەکراوە، زیاتر لە ساڵێکە وەزارەتی دارایی کار لەسەر کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان دەکات، بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
لێدوانی فەرمی: د. هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکار لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، "دوای ئەوەی نووسراوێکمان بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کرد، تاوەکو داتا و زانیاریی سەبارەت بەو فەرمانبەرانە بنێرن کە بڕوانامەی بێ مۆڵەتیان هەیە، ئێستا داتا و لێکەوتە داراییەکانمان بۆ گەڕاوەتەوە، دوای ئەوەی پۆلێنکران لێکەوتی مووچە و ژمارەیان دیاردەبێت و ئینجا ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت."
ئەمەش بزانە: لەماوەی ساڵێکدا ڕوونکردنەوە سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەو پرۆسەیە ئامادەکراوە، کە بڕی ئێستا چەند دەکەوێت و ئەگەر بڕوانامە هەژمارکرا مووچەیان دەبێتە چەند و بڕی چەند پارەی پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






