ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە هەفتەی داهاتوو دوای دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت، هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووریش نووسراوی ناردنی 120 داهاتی ناوخۆی تەواوکردووە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بەردەوامن، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی خۆی جێبەجێکردووە بەرامبەر بەغدا بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی فیدراڵی وەکو پێویست پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنەوە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی سیولە لێکدەدرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان نووسراوی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا تەواو کردووە و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 19ی مانگ بۆ بەغدا بنێردرێت، پارەکە بە کاش بە لقی هەولێری بانقی ناوەندی دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی خۆی دەکات، دوای دابەشکردنی مووچەی دوو بۆ سێ وەزارەت، ئینجا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت ئەمەش بەپێی ئەو بەڵێنەی کە پێشتر داویەتی.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: كاتێک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ خەرجكردنی مووچەی هەر مانگێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، ڕاستەوخۆ كۆپییەک لەو نووسراوە بۆ وەزارەتی دارایی كوردستان دەنێردرێت، ئینجا هەرێمی كوردستان 120 ملیارەکە دەنێرێت.
لەبارەی وادەی خەرجکردنی مووچەش ڕێباز حەملان دەڵێت: چاوەڕوان بووین ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربکات، بەڵام ئەمڕۆ نەگەیشت و کەوتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





