دروست کردنی UPN بۆ قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 17 تشرینی یەکەم

دیمەنی قوتابیانی زانکۆ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە هەموو پارێزگاکان تۆماری بایۆمەتری بۆ قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە مەبەستی دروستکردنی UPN دەستپێبکات.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە پرۆسەی پێدانی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) کە ناسێنەرێکی تایبەتی (13) ژمارەییە، بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری ئەمڕۆ هەینی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەگەرچی ئەم پرۆسەیە دەمێکە دەستیپێکردووە، بەڵام ئەمساڵ مەرجە دەبێت هەموو قوتابییەک کە ناوی دەرچووە بۆ زانکۆ ببێتە خاوەنی (UPN). لە زانکۆکان سیستمێکی نوی دامەزراوە، هەموو کاروبارەکان بە ئەلیکترۆنی کراون. بۆیە هەر قوتابییەک ئەگەر بیەوێت چوونە ژوورەوە بۆ هەر ماڵپەڕێکی زانکۆ یان حکومەت بکات دەبێ دیجیتاڵ ID هەبێ.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگای دهۆک ئاگاداری قوتابییانی وەرگیراوی کۆلیژ و پەیمانگەکان دەکات، ڕۆژی یەکشەممە دەتوانن لەو شەش شوێنەی بۆیان دیاریکراوە سەردانی بانکەکان بکەن و (UPN) دروست بکەن. مەرجە ئەو کەسەی (UPN) دروست دەکات، کارتی نیشتمانی ڕەسەن واتا ئەسڵی لابێت. پارێزگاری دهۆک ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریان هەیە پێویستیان بە (UPN) نابێ، چونکە لەسەر مۆڵەتی نوێ بۆیان دروستکراوە و دیاریکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر دروستکردنی (UPN) لە بەشی هەرە زۆری بانکە حکومییەکان دەکرێت، بەڵام لە پارێزگای دهۆک شەش شوێن دیاریکراون بەمجۆرەیە:
- بنکەی سەرەکی لە باڵەخانەی پارێزگا
- بانکی خابوور، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
- بانکی پێرس، قەزای ئاکرێ
- بانکی ماڵتا، لە ناوەندی دهۆک
- بانکی گارە، لە ناوەندی دهۆک
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






