بۆ یەکەمجار و دوای 500 ساڵ؛ پاشای بەریتانیا و پاپای ڤاتیکان پێکەوە نزا دەکەن
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

شا چارلز، پاشای بەریتانیا و لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان
ئاڤا نیوز
بڕیارە شا چارلز، پاشای بەریتانیا و لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان پێکەوە نوێژ بخوێنن و ئەمش دەبێتە یەکەمین حاڵەتی لەو شێوەیە لە لانیکەم 500 ساڵی ڕابردوودا.
بۆچی گرنگە؛ ئەم ڕووداوە لە دوای ڕیفۆرمی کەنیسەوە لە سەدەی شازدەیەم کە شا هێنریی هەشتەم لە کەنیسەی ڕۆمانی جیا بووەوە، ڕووی نەداوە و ئەمە دەبێتە ساتێکی مێژوویی کە هەفتەی داهاتوو شا چارلز و شاژنە کامیلا پێکەوە دەچنە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا لیۆ لە کەنیسەی سیستین بەشداریی لە ڕێوڕەسمی نوێژخوێندن دەکەن.
بۆچی گرنگە: لەم ڕێوڕەسمەدا پاپای ڤاتیکان کە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکیی ڕۆمانییە شانبەشانی پاشای ئینگلەند دەبێت کە سەرۆکی کەنیسەی پرۆتستانیی ئینگلەندە و ئەمەش دەبێتە سیمبولێک بۆ ئاشتەوایی ئەم دوو کەنیسەیە.
ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی شا چارلز و پاپا لیۆ دەبێت و جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کەنیسەی کاسۆلیکی و کەنیسەی ئینگلەند دەبێت.
زانیاریی زیاتر: شا و شاژنی بەریتانیا، لەمیانی ئەم سەردانەیاندا کە ڕۆژانی 22 و 23ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجام دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





