چەند ڕێنماییەک لە بانکی ناوەندییەوە بۆ ڕێگریکردن لە بە قاچاخبردنی دۆلار
- بزنس
- 18 تشرینی یەکەم

باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق" ڕایدەگەیێنێت، بانکی ناوەندیی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ ھەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان دەرکردووە سەبارەت بە گواستنەوەی پارە و گومرگکردنی پسوولەی کڕینەکان.
بۆچی گرنگە: ئەم ھەنگاوە شەفافیەت و وردبینی لە گواستنەوەی دراوەکاندا زیاد دەکات، بەمەش ڕێگری لە قاچاخچێتیی دۆلار دەکات، لەم ڕێگەیەوە کۆنترۆڵی حکومەت لەسەر ئاڵوگۆڕی دراو بەھێزتر دەبێت و پارێزگاریی لە ئابووریی وڵات دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق"، بانکی ناوەندی لە گشتاندنێکدا بڕیاری داوە پسوولە بازرگانییەکان کۆمەڵێک زانیاریی سەرەکی لەخۆبگرن، لەوانە: مەرجەکانی گواستنەوە و پارەدان، بڕی پسوولەکە و دراو، کۆدی ھاوبەشی گومرگی نێودەوڵەتی، ناونیشانی ھاوردەکار و بەرژەوەندیکار، وەسفێکی وردی کاڵا، وڵاتی دروستکردن، نیشانەی بازرگانی، بڕ و یەکەی پێوانە، نرخی یەکە و کۆی گشتی.
زانیاریی زیاتر: لە گشتاندنەکەدا جەخت لەسەر پەسەندکردنی یەکێک لە پسوولەکانی وەک پسوولەی بازرگانیی کۆتایی یان پسوولەی سەرەتایی لەگەڵ گرێبەستی فرۆشتن دەکاتەوە، بە مەرجێک پسوولەی کۆتایی ھەموو داتاکانی پسوولەی سەرەتایی لەخۆ بگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕێنماییانە لە یەکی تشرینی دووەمی 2025ـەوە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت و ئامانج لێی ڕێکخستنی گواستنەوەی دارایی دەرەکی و بەرزکردنەوەی شەفافیەت و وردبینییە لە گومرگکردن لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتمانیی بە ئەلیکترۆنیکردندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






