
نمایشکردنی ژمارەیەک ژمارەیەک پارچە زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی هەولێر
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ لە گۆڕانی بەردەوامدایە و ئەمجارە لەبری بەرزبوونەوەی نرخەکەی دابەزی، لە دوێنێوە تاوەکوو ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک زێڕ نرخەکەی 40 هەزار دینار دابەزی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دوێنێ هەینییەوە تاوەکوو ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە 904 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ 865 هەزار دینار و پاشان گەڕایەوە بۆ 875 هەزار دینار، واتا تەنیا دوێنی نزیکەی 40 هەزار دینار دابەزی، ئێستاش بە 875 هەزار دینارە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ بۆرسە نییە و تاوەکوو ڕۆژی دووشەممە بەمشێوەیە دەمێنێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ بەم ئاستە ئەمانەی خوارەوە:-
- کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بۆ وەستانی شەڕ، پرسی دواخستنی پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکراینا، ئەمە هۆکارێکی بەهێزبوو! ترەمپ هۆشداری دا لە پیدانی مووشەکەکە.
- پرسی کۆبوونەوەی تڕەمپ و پوتین لە هەنگاریا بۆ هەمان بابەت، ئەویش وەستانی شەڕ و ئاگربەست.
- هێوربوونەوەی لێدوانە توندەکانی نێوان چین و ئەمریکا، ئەمە پرسێکی دیکە بوو بۆ بابەتی کەمبوونەوەی مەترسییەکان، هەردوولا نەرمی نواندنیان هەیە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی دانوستاندن بکەن و پرسی پێناسی گومرگی بە کەمکردنەوە بێت یان لادان.
چی ڕوودەدات: داخرانی حکومەتی ئەمریکا بەردەوامە و ئەمەش ناڕوونییەکی زۆر بەسەر بازاڕدا دەهێنێت! بەتایبەت لە ئەگەری درێژەکێشانی ئەمە، زیانەکان زیاتر دەبن.
- پرسی دابەزاندنی ڕێژەی سووی بانکی لە ئەمریکا ئومێدی زۆری بۆ کڕیارانی زێڕ دروست کردووە و وای کردووە باڕار زیاتر بەرەو کڕین بێت.
- زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ لە وڵاتانی جیهان، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی هاوڵاتییەکانیان ئاشنای کڕینی زێڕ نەبوون بەو ڕێژە زۆرەی ئێستا هەیە، نۆرەگرتنی خەڵکی بۆ کڕینی زێڕ، ئەمە نیشانەیەکی مەترسیدارە، هەر چەندە ئێستا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر، بەڵام لە داهاتوو کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر بازاڕەکان و ئەو هەموو کڕیارە هەبیێت ئیدی کاتی ئەوە دێت ئەوانەی قازانجی زۆریان کردووە کە فرۆشتن ڕوودەدات دابەزینی گەورەشی بەدوادێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






