ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەردەکات
- بزنس
- 18 تشرینی یەکەم

گرافیکی مووچە
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان دەربکات، بەرپرسێکی کوردیش لە بەغدا دەڵێت، ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی مانگی هەشت دەگات.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستانی دا، بەڵام زیاتر لە 10 ڕۆژ بەسەر بەڵێنەکە تێدەپەڕێت، تا ئێستا مووچە خەرج نەکراوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە خەرج بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وەریگرتوون، بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربکات و کۆپییەکی بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بنێرێت. پاشان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ، بە شێوەی کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکات.
هەنگاوی داهاتوو: بەدوای ئەم هەنگاوەدا، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت دوو بۆ سێ ڕۆژ بخایەنێت. دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، نزیکەی 950 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی کورد لە بەغدا ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە پارەی مووچە بگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





