لیستی ناوی وانەبێژانی پاشکۆی خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندن ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- بزنس
- 18 تشرینی یەکەم

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لیستی وانەبێژانی پاشکۆی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای کرد، ئێستا لە ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە وردبینیان تەواوکراوە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو بڕیاری دامەزراندن بە گرێبەست بۆ وانەبێژانی سەر بە خوێندنی باڵا دەرکرا و چوار هەزار و 100 مامۆستا دامەزران، بەشێکی ئەو مامۆستایانەی شایستەن نەکران بەگرێبەست، دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا هەموویانی کرد بەیەک لیست و ژمارەیان هەزار و 600 وانەبێژە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "سەبارەت بە وانەبێژانی پاشکۆ وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانمان داوەتەوە، لەوێ وردبینی دەکرێن ئینجا چارەنووسیان بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست دیار دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند، "ڕۆژی پێنجشەممە 14-10-2025 وەڵامی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانمان داوەتەوە، لەسەر ئەوەی بەشێکی ناوەکان هەندێک لە داتاکانیان کەم بووە، ئێمەش بەهاوپێچ بۆمان ناردوونەتەوە، بۆئەوەی فەرمانی بە گرێبەستکرنیان دەربچیت ."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






