
دووکانێکی زێڕنگەران لە هەولێر
ئاڤا نیوز
گۆڕانکارییەکان لە نرخی زێڕدا بەردەوامە و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو نرخەکەی بەرزبووەوە، ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێریش دەڵێت، "تەنیا لە ماوەی 20 ڕۆژدا ئۆنسەیەک زێڕ 356 دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە".
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی هەینی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 200 دۆلار لە نرخەکەی دابەزی. ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەش بەهۆی داخرانی بۆرسەوە نرخی زێڕ جێگیر دەبێت، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار ڕووی دا نرخی زێڕیش دەگۆڕێت.
ئەندامەکەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر وتیشی: لە ڕۆژی 1-10-2025، تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ 356 دۆلار و یەک مسقاڵ زێڕیش 87 هەزار دینار لە نرخەکەیان بەرزبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەم شێوەیە:-
-یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 252 دۆلارە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 916 هەزار دینارە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 875 هەزار دینارە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 750 هەزار دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






