ئاڤا پلانی سوودانی بۆ خەرجکردنی مووچەکانی ئەمساڵ ئاشكرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا پلانی سوودانی بۆ خەرجکردنی مووچەکانی ئەمساڵ ئاشكرا دەکات

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سوودانی بەنیازە ئەمساڵ لە کۆتایی هەموو مانگێک لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرای حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بنێرێت، بەمپێیەش تا کۆتایی ئەمساڵ تەنها سێ مووچەی تر دەدرێن و دوو مووچە دەفەوتێن.

چیرۆکیی سەرەکی: لەکاتێکدا کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ماوەی دوو هەفتەیە بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی داوە، بەڵام تا ئێستا خەرج نەکراوە. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش دوای هەفەتەیەک لە گەشتێکی دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە، تیمێکی وەزارەتی دارایی کوردستانیش سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵی کۆدەبنەوە.

تەیف سامی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی سەردانی ئەمریکای کردبوو. تەنانەت سێشەممەی ڕابردووش بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی نەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی و دەوامی کردووە.

زانیاریی تایبەت: بڕیارە ئەمشەو تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و سبەی دووشەممە کاتژمێر 10ـی بەیانی لە وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ تەیف سامی کۆببنەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر سێ پرسی سەرەکی دەبێت:

٠ بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت.

٠ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و خستنەڕووی ڕاپۆرتی میزان موراجەعەی مانگی نۆ.

٠ کێشەی مووچەی 600 مووچەخۆر کە تاوەکو یەکی سێی ئەمساڵ، کە دوایین وادە بوو، نەیانتوانیبوو یو پی ئێن (UPN) بکەن، ئێستا کردوویانە، بەڵام مووچەیان هێشتا بۆ نەبەستراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا بڕیاری خەرجکردنی مووچە نەدراوە. چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا نووسراوەکە بکرێت و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش بنێردرێت، ئینجا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە بکرێت. ڕەنگە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پارە بنێردرێت، ئەگەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو."

ئاماژەی بەوەش کرد  ئەم "دەستی دەستییە" بۆ ئەوەیە حکومەتی عێراق لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی خۆی مووچەی خەڵکی کوردستان بنێرێت، واتا کۆتایی هەموو مانگێک مووچەیەک دەنێرێت.

خاڵە نەرێنییەکان: نیگەرانییەک هەیە کە ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات، تاوەکو هەڵبژاردن تەنیا یەک مووچە (هی مانگی هەشت) دەدرێت و تاوەکو سەرەتای ساڵی نوێش تەنیا دوو مووچە دەدرێن، بەمەش مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەفەوتێن.

هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات هیچ مووچەیەک نەفەوتێت و بەردەوامیش پابەند بووە بە هەموو ڕێککەوتنەکان و هەموو بیانووەکانی بەغدای بڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ