پسپۆڕێکی بواری وزە: ڕێككەوتن لەسەر 70%ـی ماددەكانی یاسای نەوت و گاز كراوە
- بزنس
- 19 تشرینی یەکەم

دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
پسپۆرێکی بواری نەوت و گاز ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتن لەسەر 70%ـی ماددەكانی یاسای نەوت و گاز كراوە و ئەوەی دەمێنێتەوە پێویستی بە گفتوگۆ و دانوستانی سیاسی هەیە.
وێنە گەورەكە: یاسای نەوت و گاز دەبووایە لە ساڵی 2007 تەواو بكرێت و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی و خەمساردی لایەنە عێراقییەكان، ساڵ لەدوای ساڵ، دەركردنی یاساكە گرفت و بەربەستی بۆ دروستدەكرا، بەهۆیەوە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت سەریهەڵدا.
لێدوانی فەرمی: د. گۆڤەند شێروانی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری بواری نەوت و گاز، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بەو مەرجەی دەستوەردانی سیاسی نەكرێت.
زانیاریی زیاتر: شێروانی ڕاشیگەیاند، گرفتی گەورەی كێشەی هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت، دەرنەچوونی یاسای نەوت و گازە كە دەبووایە لە ساڵی 2007ـەوە یاساكە پەسەند بكرێت، بەڵام خۆشبەختانە 70%ـی ماددەكانی ڕەشنووسی یاساكە، ڕێككەوتنی لەسەر كراوە، ئەوەی تر پێویستی بە گفتوگۆ و دانووستانی سیاسی هەیە.
لەلایەكی دیكەوە: ئەو پسپۆرە باسی لەوەشكرد، یاسای بوودجەی گشتیی سێ ساڵی عێراق كەموكوڕی زۆری تێدایە و سەرجەمیشی لە زیانی هەرێمی كوردستانە، ئەگەر بابەتە تەكنیكی و داراییەكان ڕاستبكرێنەوە، دەرفەت هەیە لە یاسای بودجەی 2026، ئەو كەموكوڕی و بیانووانە نەهێڵدرێت كە بەغدا كردوویەتی بە هۆكاری سزادانی خەڵكی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






