ئاڤای خەڵک؛ هۆشداری لەبارەی پیسکردنی ژینگەی ناو بازاڕی هەولێر دەدرێت
- ژینگە
- 20 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ ئاڤا نێردراوە و هاووڵاتیان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەبارەی ئەو مۆلیدە بچووکانەی کە شەوان لە نزیک قەڵا و بەردەم بازاڕی قەیسەری لە لایەن کاسبکارانەوە دادەنرێن. بە بڕوای ئەوان، ئەم مۆلیدانە سیمای ئەو ناوچە گەشتیارییەیان شێواندووە.
ببینە و ببیستە: هاوڵاتییان لە گرتە ڤیدیۆییەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە "ئەو مۆلیدانە هەم دەنگیان زۆرە و هەم پیسی و پاشماوە لە شوێنەکەدا بڵاودەکەنەوە." یەکێک لە هاوڵاتییەکان دەڵێت: "ئەم شوێنە سەنتەری شارە و گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات. حکومەتیش خزمەتی زۆری کردووە، گوناحە بەم شێوەیە سیمای بشێوێنرێت و پاکوخاوێنی تێکبچێت."
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێرەبە ئاڤای ڕایگەیاند: "تیمەکانمان بە بەردەوامی لە هەموو شوێن و ناوچەکانی شار بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەکان دەکەن. تیمەکانمان نابنە ڕێگر لە کار و کاسبی خەڵک، بەڵام ڕێگە بە ناشرینکردن و پیسکردنی ژینگەی شار نادرێت، بەتایبەت لە نزیک قەڵا و ناوچە گەشتیارییەکان. بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین و هەر کەسێک سەرپێچی کردبێت سزای دەدەین و ڕێگە بەوە نادەین ئەم دیاردەیە بەردەوام بێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





