وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: سبەی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێرین
- بزنس
- 20 تشرینی یەکەم

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، سبەی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: سبەی سێشەممە، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی هەشت دەخەینە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی دەشڵێت: ئەمڕۆ نووسراو بۆ ناردنی 120 ملیارەکە دەکەین و سبەی دەنێردرێت، چاوەڕێ دەکرێت سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی نەماوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوێنێوە تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و ئەمڕۆ ئێوارەش کۆبوونەوەیان لەگەڵ تەیفی سامی دەبێت. ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە پەیوەستە بە میزان موراجەعە، و پرسی داهاتی ناوخۆ و کێشەی 600 مووچەخۆر کە بە درەنگەوە (UPN)ـیان کردبوو، هێشتا مووچەیان بۆ نەبەستراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






