
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتییان چارەسەرکردووە و ئێستا گفتوگۆ لەسەر داهاتی نانەوتی دەکەن، گفتوگۆکانیش لەسەر داهاتی نانەوتی کاریگەریی لەسەر بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کورستان نابێت.
وێنە گەورەکە: ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بڕیاری لەبارەوە نەدراوە، سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت سوودانی فرمانی خەرجکردنی مووچە بۆ تەیف سامی وەزیری، وەزیری دارایی عێراق دەربکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عەرەب و بیانی لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكرد، دۆسیەی نەوتییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەرکرد کە لە ساڵی 2009ەوە بە هەڵپەسێردراوی مابووەوە، لەئێستاشدا هەولێر و بەغدا دانوستان لەسەر داهاتی نانەوتی دەکەن کە کاریگەریی لەسەر بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کورستان نابێت.
وتیشی، دامەزراندنی نێردەی ترەمپ بۆ عێراق هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەتیش کە نێردەکەی ترەمپ ( مارک ساڤایا) بە ڕەچەڵەک عێراقییە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ دەخوازن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی باڵیۆزخانەی عێراق و سووریاش لە بەغدا و دیمەشق وتی، باڵیۆزخانەی هەردوو وڵات لە کارەکانیان بەردەوامن، حکومەتی هەردوو وڵاتیش لەبوارەکانی ئەمنی، ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ماددە هۆشبەرەکان هەماهەنگییان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





