ئاڤا نیوز
ژمارەیەک ڕاوچی باڵندەیەکی دەگمەن و گرانبەها لە هەرێمی کوردستان ڕاو دەکەن، ئێستا سکاڵا تۆمار کراوە و داوای دەستگیرکردنی ڕاوچییەکان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاهین مێیەی بازە، جۆرێکی دەگمەنی باڵندەیە و لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە کوردستانیش تەنها لە ناوچەی گەرمیان هەیە، لە وڵاتانی کەنداویش هەیە، بەڵام وەکوو ئەم جۆرەی کوردستان نییە، لە ساڵانی ڕابردوو وڵاتانی خەلیج داوایان لە عێراق کردووە، تاوەکو بێن و لە کوردستان شاهین ڕاو بکەن، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەم داوایە ڕازی نەبوون.
زانیاریی زیاتر: چەند ڕۆژێکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک زۆر بڵاوبووەتەوە، چەند ڕاوچییەک شاهینیان ڕاو کردووە، خۆیان ڤیدیۆیان کردووە، ئێستا ڕێکخراوە ژینگەییەکان و ژینگەدۆستان سکاڵایان تۆمار کردووە و داوای دەستگیر کردنیان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاهین خێراترین باڵندەی جیهانە، کە نرخی زۆر گرانە، پارتی سەوزی کوردستان دەڵێت: 100 دەفتەر دۆلار زیاتر دەکات، لە هەرێمی کوردستان ڕاوکردنی قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەو باڵندەیە ڕاو بکات بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: نازانین ئایا لە سنووری گەرمیان، یان لە دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان ئەم باڵندەیە ڕاوکراوە، بەڵام دیارە کە نزیکی دەڤەری گەرمیانە، سکاڵامان تۆمار کردووە و داوای دەستبەجێ دەستگیرکردنی ڕاوچییەکانمان کردووە.
دەشڵێت، ڕاوچییەکان عەرەبن، بەڵام ڕەنگە چاوساغەکەیان کورد بووبێت و شارەزای مەنتیقەکە بووبێت.
پەیوەندیمان بە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک-گەرمیان کرد، گوتیان لەگەڵ فەرمانگەی داواکاری گشتیی گەرمیان لەسەر خەتین، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیارییان نییە، ئایا لە سنووری هەرێمی کوردستان ڕاوکراوە یان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






