
لۆگۆی هەرێمی کوردستان و گوژمەیەک دیناری عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان 120 ملیار داهاتی نانەوتی بە کاش بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕەوانە کرد.
چیرۆکی سەرەکی: نووسراوی ناردنی 120 ملیارەکە ڕۆژی 20-10-2025 لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی کوردستان واژۆ کراوە و ئەمڕۆش پارەکە خراوەتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی لە هەولێر. داهاتی نانەوتی مانگی هەشت بەمشێوەیە کۆکراوەتەوە؛ 72 ملیار دیناری لە هەولێر و دهۆک، 48 ملیار دیناریش لە سلێمانی بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی کرد، ئەمڕۆ سێشەممەش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت سوودانی فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





