
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان درا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی و ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی، کۆبوونەوەی هەفتانەی کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری خەرجکردنی مووچە درا.
لێدوانی فەرمی: بەپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کە لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوو، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوکەدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان درا و سوودانی تەیف سامی ڕاسپار پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
هەنگاوی داهاتوو: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. سەرەتا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، دواتر لە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر ئەنجامدانی ڕێکارەکان لە بەغدا هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بێت، ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
باکگراوند: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی هەشتی بە کاش خرایە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





