گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سوودانی بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی کوردستانی دا، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی کوردستان داهاتی ناوخۆ کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە بۆ بەغدا نارد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی و ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی، کۆبوونەوەی هەفتانەی کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان درا.
زانیاریی تایبەت؛ بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو بە ئاڤای ڕاگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕاسپار مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان خەرج بکات.
بەرپرسەکەی حکومەتی عێراق دەقی گفتوگۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی لەبارەی مووچە بۆ ئاڤا گێڕایەوە و گوتی: لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سوودانی پرسیاری لە تەیف سامی کرد ئایا حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی ناردووە، تەیف سامیش وەڵامی داوەتەوە و گوتوویەتی: پێش بێینە کۆبوونەوە 120 ملیار دیناری مانگی هەشتیان ناردووە.
دواتر سوودانی تەیف سامی ڕاسپاردووە مووچەی مانگی هەشت بنێرێت، هەموو وەزیرەکانیش ڕەزامەند بوونە و هیچ وەزیرێک دژی نەبووە.
هەنگاوی داهاتوو؛ سبەی چوارشەممە دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، دواتر لە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت، ڕێکارەکانیش چەند ڕۆژێکیان دەوێت تا تەواو دەبن.
بەمشێوەیە ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو. بەرپرسەکەی حکومەتی عێراق گوتیشی: یەکشەممە یان دووشەممە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





