
تاوەری گواستنەوەی وزەی کارەبا
ئاڤا نیوز
ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە چوار هەزار و 200 مێگاوات، لەو بڕەیەش 84%ـی لە ڕێگەی وزەی پاک بەرهەمدەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار و 600 پرۆژە لە بوارەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا جێبەجێ کراون، ئەمەش بووەتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆچوونی کارەبا، لە هەمان کاتدا لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکرێتە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان گوتی: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی پاک و خاوێن گەیشتووەتە 84٪، بەجۆرێک 83٪ـی لە گازی سرووشتی و 1٪ـی لە کارۆئاوی.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی جۆری وزە بەمجۆرەیە:
- گازی سرووشتی 83٪
- نەوتی ڕەش 11٪
- گازوایل 5٪
- کارۆئاوی 1٪
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: تا ئێستا لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی سێ هەزار و 222 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی 600 هەزار تۆن لە دەردانی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن.
بۆچی گرنگە: بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی پاک و کوژانەوەی مۆلیدەکان کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پاکبوونەوەی هەوا دەبێت، ڕێژەی گازە ژەهراوییەکان و تەنۆلکە زیانبەخشەکانی ناو هەوا کەمدەکاتەوە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پاکبوونەوەی ژینگە و تەندرووستی مرۆڤ دەبێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمیکردووە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش پاککبوونەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






